١٠ ئاب ٢٠٢٠ - ١٠:٤٠
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا گەیشتە 119 کەس

بە ناسینەوەی ١٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ٢٤ کاتژمێری دوایی، ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا ١١٩ کەس.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ جیوان موستەفا، هاوسەرۆکی لێژنەی تەندروستی بەڕێوەبەری خۆسەری کوردستانی سووریا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ڕەوتی بەرز بوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆما لە کوردستانی سووریا وتی: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە. بەم شێوەیە کۆی ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئەو ناوچەیە گەیشتە ١١٩ کەس و ژمارەی قوربانیانیش بۆ ٥ کەس زیادی کردووە.

مستەفا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: تووشبووانی نوێ کە ناسراونەتەوە ٩ کەسیان لە قامیشلۆ، ٣ کەس کۆبانێ، ٢ کەس لە حەسەکە، ٢ کەس لە دەیرەزوور و ١کەس لە ڕمیلان و ١ کەس لە ڕەقە بووە.

342/