٢٨ تەمووز ٢٠٢٠ - ١١:٥٨
سەربازێک لە سەردەشت شەهید بوو

هێزێکی بەسیج کە بۆ ئۆپراسیۆنی بەرگری لە قاچاخ ڕەوانەی سنووری گوێزەی سەردەشت کرابوو، شەهید کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە هەواڵەکەی سوپادا لەمبارەوە ڕاگەیێندراوە کە ئەمیر حوسێن عەلیخانی هێزی سەربازی بنکەی بەسیجی شاری ئەلبورز بووە وبۆ ئۆپراسیۆنی ڕێگری لە قاچاخ هاتبووە سەردەشت  و لە گوێزە شەهید کراوە.

 شەهید ئەمیر حسێن عەلیخانی لە دایک بووی پێنجی گەلاوێژی ساڵی 1371ی هەتاویە لە شاری ئەلوەند و ئەمە سێهەم جارە دێتە سەردەشت و لە ڕووداوێکدا لە کاتی ئامادەکاری بۆ بەرەنگاری قاچاخچییەکان شەهید بووە.