بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە ئەلمەعلوومە، حەسەن شاکر ئەندامی هاوپەیمانی فەتحی عێراق ڕایگەیاند کە ئەمریکییەکان هێشتا لە تیرۆریستەکانی داعش پاڵپشتی دەکەن.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: هەر ماوەیەک و جارێک ڕووداوێک لە عێراق دەبینین کە خەڵکی سڤیل تێیدا دەبنە قوربانی.
شاکر وتیشی: هۆکاری ڕوودانی ئەو ڕووداوگەلە، پاڵپشتی ئەمریکییەکان لە تیرۆریستانی داعش لە ڕێگای پیدانی زانیاری و پاڵپشتی لۆجستیکییە. هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستکەوتی گەورەیان لە شەڕ دژی داعش دەست خستووە بەڵام ئەو پرسانە هەر درێژەیان هەیە.
ئەو پەرلەمانتارە عێارقییە درێژەی دا: کۆتایی داعش نزیکە بەڵام هەر پاڵپشتی کردن لە ئەو گرووپە تیرۆریستییە بە ئامانجی بەردەوام بوونی شەڕ و خوێن ڕشتنەکان لە عێراق و کردنە ئامانجی سەقامگیری عێراق دەبینین.
342/