بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی حەسەکە لە سەرێکانی تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە هەشت کەس کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەقینەوەکە لەو ناوچانە روویداوە، کە لەژێر کۆنتڕۆڵی گروپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیادان، هەر لەئەنجامی تەقینەوەکەدا 19 کەس برینداربوون کە ژمارەیەکی زۆریان برینەکەیان سەختە.
ئێوارەی دوێنێش ماتۆڕسکیکلێتێکی دیکە لە باکووری سەرێکانی تەقییەوە، تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە، لەهەمانکاتیشدا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویش لە نزیک بەڕێوەبەرایەتی ناسنامەی سەرێکانی تەقییەوە، بەهۆیەوە سێ ئەفسەری پۆلیس و هواوڵاتییەکی مەدەنیش برینداربوون.