بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لەم دانیشتنەدا دواهەمین بارودۆخی گرووپی تێروریستی داعش پێداچوونەوەی بۆ کرا و داکۆکی کرایە سەر بەهێزکردنەوەی ئەو ناوەندە بۆ بنەبڕ کردنی تێروریست لە ناوچەکە.
لە پەراوێزی ئەم دانیشتنەدا سەردار مستەفا مورادیان ڕاوێژکاری سەربازیی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: ئەم ناوەندە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە رۆڵی گرینگی لە زانیاری دان بە هێزە چەکدارەکانی عێراق و سووریا بووە بە شێوەیەک کە هەشت هەزار ئامانج لە ناوەندە گرینگ و هەستیارەکانی داعش دراوەتە عێراق و سووریا و ئەم ڕەوتە بۆتە هۆی گوشاری زۆر بۆ سەر داعش.
وتیشی: ئەم گرووپە تێروریستییە لە قەیرانی کۆرۆنا لەم دواییانەدا کەڵکیان وەردەگرت بەڵام ئەم ناوەندە توانیویە ڕۆڵی گرینگ بگێڕێت لە زانیاری دان و پاراستنی هێمنایەتی ئەم وڵاتانە لە بەرانبەر ئامانجەکانی داعش.
هه‌روه‌ها، له‌پاش جوڵه‌كانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی كۆتایی شانه‌كانی داعش له عێراق و له میانه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئاڵوده‌بوو به‌م نه‌خۆشیه له سنوره‌كانی نێوان و عێراق، ئه‌م ناوه‌نده توانیوێتی ڕۆڵێكی گرنگ له پێدانی زانیاریه ورد و ئه‌منیه‌كان به‌و وڵاتانه بگێڕێت كه داعش تێیاندا بوونی هه‌یه.
به‌شێك له ئه‌نجامی هاوكارییه‌كانی لیژنه‌ی چوارلایه‌نه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆریزم، له مانگی ئه‌یلولی 2015 تاكو ئازاری 2020 ی زاینی:
• له‌ناوبردنی 886 ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی
• له‌ناوبردنی 385 كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
• له‌ناوبردنی 213 كارگه‌ی بۆمبی ئۆتۆمۆبێلی خۆخوژی
• له‌ناوبردنی 328 په‌ناگه‌ی تیرۆریسته‌كان
• له‌ناوبردنی 351 تانك، 121 زرێپۆش، 657 ئۆتۆمۆبێلی جیاواز
• له‌ناوبردنی 120 پێگه و بنكه.
• له‌ناوبردنی 7 نه‌خۆشخانه‌ی گواستراوه و بیابانی.
• خستنه‌خواره‌وه‌ی 216 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان
• له‌ناوبردنی 127 حه‌فاره
• له‌ناوبردنی 887 موشه‌ك
• له‌ناوبردنی 239 تۆپی جیاواز
• 437 كوژراو له نێوان هه‌زاران كوژراوی داعش، له فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی داعش بوون.