بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - پارێزەرانی ئەو سێ گەنجە بە ناوەکانی موحەمەد ڕەجەبی، ئەمیر حوسێن موردای و سەعید تەمجیدی، کە بە تاوانی تێکدانی ئاسایشی وڵات لە کاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەردا دەستگیر کرابوون داوایان کرد پێداچوونە بە حوکمەکەیاندا بکرێت کە دەسەڵاتی داد قبووڵی کردووە.
سەرۆکی دیوانی باڵای دادوەریی وڵات بڕیارەکەی راگرتووە و دۆسیەکە بۆ لێکدانەوەی دووبارە نێردراوەتە یەکێک لە لقەکانی دیوانی باڵای دادی ئێران و بە پێی یاسای ٤٧٧ ، ڕەوتی ئێستای دادوەری و بڕیاری لەسێدارەدانی ئەو سێ گەنجە، ڕاگیراوە.
پارێزەران هەروەها وتوویانە: لەبەر ئەوەی کە یەکێک لە دادوەرەکانی دیوانی باڵای ئێران لە ئەو لقە هەر پێشتریش دژی ئەو سزایە بوو، زۆر هیوادارین کە لە چوارچیوەی دادپەروەری ئەو دۆسیە دیسان لێک بدرێتەوە و ئەو سزا هەڵبوەشێتەوە.
342/