٦ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٧:٤١
ئێران هەناردە کردنی دەمامکی قەدەغە کرد

بەرپرسی کارگرووپی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە وەزارەتی پیشە، کانگا و بازرگانی وتی: بە پێی پەسەند کراوی ئەو کارگرووپە، جارێ هەناردە کردنی هەر جۆرە دەمامکێک بۆ دەرەوەی ئێران قەدەغەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - جەمشید گوڵپوور سەرۆکی ناوەندی سینف و بازرگانەکانی ئەو وەزارەتخانەیە، بە ئاماژە بە پەسەند کردنی پێویست بوونی بەکارهێنانی دەمامک لە وڵات و بە پێی دۆخی نالەباری هەندێک لە پارێزگاکان، وتی: بە پێی پەسەند کراوی کار گرووپی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا، جارێ هەناردە کردنی هەر جۆرە دەمامکێک بۆ دەرەوەی ئێران قەدەغە ڕاگەیێندراوە.

ناوبراو ژمارەی بەرهەمهێنانی دمامک لە ئێرانی بەس لە ئاستی بەکارهێنانی ناوخۆ وەسف کرد و وتی: وەزارەتخانەی پیشە، کانگا و بازرگانی هەموو هەوڵەکانی خۆیی بۆ بەرهەمهێنان بەتایبەتی بەرهەمهێنانی دەمامک بەکار هێناوە و لە بەرهەمهێنەران داوا دەکەیەن کە بە پێی نرخی پەسەند کراو، دەمامکی ستاندارد بەرهەم بهێنن.