٢٧ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٢:٠٧
هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر دهۆک و کۆنترۆڵی بەرزاییەکانی خامتیر

سوپای تورکیا بە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی هێرشی ئاسمانی، هێزەکانی خۆیی لە بەرزاییەکانی پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان جێگیر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سوپای تورکیابە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی هێرشی ئاسمانی بە کۆپتەری سەربازی، بەرزاییەکانی خامتیر لە شاری زاخۆ سەر بە دهۆکیان کۆنترۆڵ کرد.

سەربازانی تورکیا و هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پێنج کیلۆمەتری گوندی شرانش بەشی درکاری لە باکووری ڕۆژهەڵاتی زاخۆ بە توندی پێک هەڵپرژان.

هێزەکانی تورکیا لەلایەن تۆپخانە و شەڕکەرەکانەوە پشتیوانی دەکران و بە سەر ئاسمانی ناوچەکە دەگەڕان.

زیروان مووسا بەخشداری دەرکاری سەر بە دهۆک ڕایگەیاند بە هۆی جێگیر بوونی سوپای تورکیا لە بەرزاییەکانی خامتیر و تۆپبارانی بەردەوام ناوچەکە، ترسیان خستووەتە نێو دڵی دانیشتووانی ئەو ناوچەوە.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە ٢٧ هەزار کەس لە ئەو ناوچە ئاوارە بوون و لە کەمپەکان جێگیر بوون.

342/