٢٤ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١١:٣٢
هێرشی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ سێ کوژراوی لێکەوتەوە

بە هۆی بوردمان گوندی هلینچە لە کۆبانێ لەلایەن بۆبم هاوێژەکانی سوپای تورکیاوە سێ هاووڵاتی گیانی خۆیان لەدەست دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی زانیارییەکان لە سەرچاوە خۆجەییەکان، بە هۆی بوردمانی ناوچەگەلیک لە کۆبانێ لەلایەن بۆمب هاوێژەکانی سوپای تورکیاوە سێ هاووڵاتی سڤیل گیانی خۆیان لەدەست دا.

بۆمب هاوێژەکانی سوپای تورکیا گوندی هلینچە لە پارێزگای کۆبانێیان بوردمان کرد کە بە پێی زانایری سەرەتایی سێ ژن لە ئەو بوردمانە کوژراون.

شیاوی باس، یەکێک لە کوژراوەکانی ئەو هێرشە ئاسمانییە، زارا برکل، ئەندامێ هەماهەنگ کاری ناوچەی فوراتی کۆنگرەی ژنانی ستارە.

342/