بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی مێزۆپۆتامیان، پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا (HDP) لە ڕاگەیێندراوێکدا وێرای بیرهێنانەوە حوکمی دادگەی دەستووری ئەو وڵاتە سەبارەت بە دۆسیەی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی ئەو حزبە، ڕایگەیاند: ڕەوتی دادگەی دژی دەمیرتاش وەک لە لایەن خود دادگەوە پشتراست کراوەتەوە، نایاساییە و دان بە بارمتەگرتنی سیاسی و زیندانی کرانی دەمیرتاش لە لایەن دەسەڵاتی سیاسییەوە نراوە. حکوومەت بە چەق خستنە بەردەم چوار جار ڕاپەڕاندنی حوکمی ئازادی دەمیرتاش لە لایەن دادگەکانی خۆیەوە، سەلماندوویەتی کە لە تورکیا ڕژیمێکی نایاسایی لە سەر کارە.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: دەزگای بەڕێوەبەری و کۆشکی سەرۆک کۆماری ڕاستەوخۆ چەق دەخاتە جێبەجێ کرانی حوکمی دەرکراوە بۆ ئازادی دەمیرتاش و ئەو کارەی نە تەنیا پەیوەستە بە دەمیرتاشەوە، بەڵکوو نمانەی بەرچاوی داڕمانی یەکجاریی دادپەروەری لەو وڵاتەیە.