بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بیژەن نامدار زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ ئیحسان عەبدولجەبار هاوتای عێراقیی، وێرای پیرۆزبایی بۆ دەست بە کار بوونی دەوڵەتی نوێی مستەفا کازمی و دیاری کردنی وەزیری نۆی نەوتی عێراق، بە ئاوردانەوە لە پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق، جەختی لە گەشەی هاوکارییە نەوتییەکانی نێوان دوو وڵات کرد.
هەر لەو پەیوەندییەدا ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراقیش بە ئاماژە بەوەی کە ئەو وڵاتە لەم مانگەوە (ژوئەن) رۆژانە ٢ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، ڕایگەیاند: بە قازانجی عێراقە کە پابەند بێت بە ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمی ئۆپێک پلاس و بە هەرێمی کوردستانیش ڕاگەیێندراوە کە لە ڕەوتی کەمکردنەوەی بەرهەمی نوتی ئۆپێک هاوکاری و یارمەتی دەوڵەتی ناوەندی بدات.