١٦ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٠:٥٦
تاقی کردنەوەی ڤاکسەنی کۆرۆنا لە چین سەرکەوتوو بوو

تاقی کردنەوەی ڤاکسەنی کۆرۆنای چینی سەرکەوتوو بووە و لە لەشی زیاتر لە سەدا ٩٠ ی بەشداربووان ئانتی بادی پووچەڵ کەرەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە ستات نیوز، کۆمپانیای چینی Sinovac Biotech ڤاکسێنی ڤایرۆسی کۆرۆنای خۆیی سەرکەوتوو ڕاگەیاندووە. بە وتەی ئەو کۆمپانیا ئەو ڤاکسێنە لە لەشی نەخۆشەکان کاردانەوەی نیشان داوە.

ڤاکسێنە بەرهەم هاتوو لە ئەو کۆمپانیا چینیە Corona Vac ناویەتی. لە ئەو ڕەوتەدا بەشدار بووان لە ماوەی ٢ حەوتەدا، ٢ دۆزی ڤاکسێنیان وەرگرتووە. تاقی کردنەوەیەک کە ١٤ ڕۆژ پاش وەرگرتنی دوو دۆزەی ڤاکسێنەکە لە بەشدارابووان ئەنجام درا، نیشانی دا لە لەشی زیاتر لە سەدا ٩٠ ی ئەوان ئانتی بادی پووچەڵ کەرەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست بووە. هەروەها هیچ نیشانەیەک لە پاشهاتی وەرگرتنی ڤاکسێنەکە ڕاپۆرت نەکراوە. ئەنجامی سەرەتایی بەشی ٢ ی تاقی کردنەوەی ئەو ڤاکسێنە بە بەشداری ٦٠٠ بەشداربوویە.

کۆمپانیای سینوواک هەروەها خەریکی بەڕێوە بردنی قۆناغی سەرەتایی تاقی کردنەوەیەکی دیکە بە ئامادە بوونی ١٤٣ نەخۆشە.

342/