٣ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٧:٤٣
١٣٩ تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا لە کوردستان

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە ناسینەوەی ١٣٩ نەخۆشی نوێ و گیان لەدەست دانی ٥ کەس لە پارێزگا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دکتۆر فەرزین ڕەزاعی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە کوردستان لە سەرەتای بڵاو بوونەوەیەوە  تا ئێستا گەیشتووەتە ٣٤٤٧ کەس، زیادی کرد: بەداخەوە دۆخی پارێزگا لە بواری تووشبوون بە کۆرۆنا باش نییە و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٣٩ نەخۆشی نوێ ناسراوەتەوە کە بە ئەو ژمارەوە، ژمارەی تووشبووان لە ٣٣٠٨ کەسەوە لە ڕۆژی ڕابردوو گەیشتووەتە ٣٤٤٧ کەس.

ناوبراو هەروەها وتیشی لە ئەو ژمارەیە ٤٩ کەسی هی سنە بووە کە دۆخی سووری هەیە و ئێستا شاری سنە ١١٩٧ ، سەقز ٥٣٤، بانە ٢٩٥، مەریوان ٣٠٨، دیواندەرە ٣٠١، قوروە ٢٨٢، بیجاڕ ١٨٣، کامیاران ١٧٤، دێولان ١٣٦ و سەوڵاوا ٣٧ تووشبوونی کۆرۆنایان هەیە.

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ١٧٩٤ نەخۆش چاک بوونەتەوە، سەبارەت بە ژمارەی گیان لەدەست داوان وتی: بەداخەوە ١٦٢ کەس کە لە شارەکانی پارێزگا کە لە خوارەوە هاتووە گیانیان لەدەست داوە؛ ٤٣ کەس لە سەقز، ٣٦ کەس لە سنە، ٢١ کەس لە قوروە، ٢٠ کەس لە بانە، ١٧ کەس لە کامیاران، ٩ کەس لە بیجاڕ، ٧ کەس لە مەریوان، شەش کەس لە دیواندەرە و سێ کەس لە دێولان.