٣٠ ئایار ٢٠٢٠ - ١٠:٣٥
یەکەم هەنگاوی دانوستانەکانی کوردی سووریا سەرکەوتوو بوو

مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ڕەوتی یەکگرتنی کوردی سووریا وتی: یەکەم هەنگاوی دانوستانی کوردەکانی سەرکەوتوو بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - فەرماندەی گشتی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ڕەوتی یەکگرتنی کوردی سووریا ڕایگەیاند: یەکەم قۆناغی ڕەوتی دانوستانی کوردی سووریا بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات و چووەتە قۆناغی دووهەمەوە

مەزڵۆم کۆبانێ لە پەیامێکدا لە هەژماری کەسیی خۆی لە تویتەر نووسی: چاوەڕوانیمان لە لایەنە سیاسییەکان هەیە کە بەرژەوەندی و داهاتووی خەڵکی ناوچەکە لەبەرچاو بگرن. ئێمە هەموومان پێکەوە سەرکەوتوو دەبین و مێژوو دەخولقێنین.