١٣ ئایار ٢٠٢٠ - ١٢:١٨
تەنیا 4 یان ٥ دەرمان لە سەر کۆرۆنا کاریگەری ئیجابی هەبووە

وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دوایین لێکدانەوەکانی ئەو ڕێکخراوەیەی هاوپێوەند بە هەندێک شێوەی دەرمانی بۆ نەخۆشی کۆرۆنا ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە ڕۆیتێرز، مارگارێت هریس، وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە هەندێک شێوەکانی دەرمانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاست یان کاتی ئەو نەخۆشییەیان کەم کردووەتەوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەروەها جەختی کردووە کە ئەو ڕێکخراوە خەریکی بەدەست هێنانی زانیاری زیاتر لەسەر چوار یان پێنج شێوەی دەرمانییە کە زیاتر لە شێوەکانی کاریگەریان هەبووە.

وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەهەمان کاتدا جەختی کردووە کە هێشتا شێوە دەرمانیەکی تایبەت و سەلمێندراو بۆ ڕاگرتن و یان دەرمانی تەواوی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونی نییە.

ڕۆژی ڕابردووش " تدروس ئاداهانوم"، بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە مەترسیدار وەسف کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو نەخۆشییەی کوشندە ڕاگەیاندبوو و وتبووی : بەرهەمهێنانی ڤاکسەنی ئەو ڤایرۆسە بە ١٠ تا ١٦ مانگ پێویستی هەیە.