١٠ ئایار ٢٠٢٠ - ١٠:٤١
پەیامی حەسەن ڕۆحانی بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێ عێراق

سەرۆک کۆماری ئێران وێرای پیرۆزبایی هەڵبژاردرانی "مستەفا کازمی" بە سەرۆک وزەیرانی عێراق، هیوای خواست هاوکاریگەلی نێوان دوو وڵات لە هەموو بوارەکاندا تۆکمەتر بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەن ڕۆحانی لەو پەیامی پیرۆزباییەدا بۆ مستەفا کازمی، ڕایگەیاند: هیوادارم لە سای خودای بەرز و رێنوێنییەکانی دینی پیرۆزی ئیسلام و پەیوەندییە دێرین و مێژووییەکانی دوو وڵاتی دراوسی و بە پاڵپشتیی بەڕێزتان و هەوڵی دەوڵەتی هەڵبژاردەتان، زیاتر لە جاران شایەدی گەشە و تۆکمەتر کردنی هاوکارییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری تورکیا لە هەموو بوارەکان لە پێناو بەرژەوەندیی بەرامبەری هەر دوو لا و جێگربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچە بین.

ڕۆحانی هەروەها هیوای تەندروستی و سەرکەوتنی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەربەرزیی بۆ گەلی ئەو وڵاتە خواست.