بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی فەرمی کۆشکی سپی، دۆناڵد ترامپ بە پاگەندەی کشاندنەوەی ژمارێکی زۆر لە هێزەکانی ئەمریکی لە ناوچە جۆراوجۆرەکان، ئیدعای کرد: ئێمە ساڵانێکی زۆر سنووری سووریا – تورکیامان پاراست. بەڵام ئەوان دەبێ بە خۆیاندا بێننەوە و سنوورەکانی خۆیان بپارێزن و ئەوە دەروەستی بە ئیمەوە نییە. هەر بۆیە ڕێژەی سەربازانمان لەوێ تا ٢٧ کەس دابەزاند.
ترامپ دانی بەوەشدا نا: بە کردەوە لە سووریا کشاوینەتەوە، مانەوەشمان لەو وڵاتە تەنیا لە پاراستنی نەوتەکەیەتی.
شایانی باسە، پاگەندەی ترامپ بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی لە سنووری تورکیا – سووریا لە کاتێکدایە کە تەنانەت سیاسەتوانانی ئەمریکیش ئەو کارە بە پشت کردنی واشنتۆن لە کوردەکانی سووریا و چرای سەوز نیشاندان بە ئەنقەرە بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی کوردەکان دەزانن.
342/