٧ ئایار ٢٠٢٠ - ١٢:٣٠
دوو گرووپی تیرۆریستی لە کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژاوا تێکشکێندران

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند کە سەربازەکانی ئەو وەزارەتە توانیویانە دوو گرووپی تیرۆریستی سەر بە جیایی خوازەکان تێکبشکێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی ئیلاعاتی ئێران ڕایگەیاند کە دوو گرووپی تیرۆریستی کە لە هەرێمی کوردستانەوە هاتبوونە ناو ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژاوا لەناوبراون.

لەو ئۆپراسیۆنەدا هیزەکانی ئیتلاعات توانیویانە 16 چەکداری تیرۆریست دەستبەسەر بکەن و ڕێژەیەک چەک و تەقەمەنی لەوانە 2 پارچە کڵاشنیکۆف، دەمانچەیەک، 2 نارنجۆکی جەنگی، 7 خەشاو و 240 گولـلەیان لێ وەرگرن.

لە هەواڵەکەدا هاتووە؛ سەرکردەی ئەم گرووپە تیرۆریستیە لە لایەن وڵاتێکی عەرەبیەوە پشتیوانی دەکرێت و ئێستا لە ئەورووپایە.

342/