٦ ئایار ٢٠٢٠ - ١١:٥٨
ئەمریکا زانایەکی ئێرانی ئازاد دەکات

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز پاگەندەی کرد کە بە ئەگەری زۆرەوە گۆڕینەوەیەکی زیندانی لە نێوان ئێران و ئەمریکا ئەنجام دەدرێت کە دکتۆر سیرووس عەسگەری یەکێک لە ئەو زیندانیانە دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - هەواڵدەری ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتێکدا پاگەندەی کرد کە بەرپرسێکی ئەمریکی و بەرپرسێکی ئێرانی بە ئەو هەواڵدەریەیان وتووە کە بڕیار وایە ئەمریکا سیرووس عەسگەری، بیرمەندی ئێرانی کە لە تۆمەتی دزیی ڕازی بازرگانی بەری کرابوو، پاش دیاری کرانی بەڵگەی پزیشکی ئازاد بکات.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتە بە گێڕانەوە لە دیپلۆماتێک پاگەندە کراوە کە ئەبولفەزل مێهر ئابادی، دیپلۆماتی ئێرانی کە جێگری سەرۆکی بەشی بەرژەوەندییەکانی تاران لە باڵوێزخانەی پاکستان لە واشنتۆنە، وتوویە کە سیرووس عەسگەری ٥٩ ساڵان کە نزیک بە ١٠ ڕۆژ لەمەوپێش تووشی کۆرۆنا بووە، لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە و چاوەڕوانی وەرگرتنی بەلگەی تەندروستییەکەیەتی تا بگەڕێتەوە ئێران. ڕۆیتێرز بە گێڕانەوە لە مێهرئابادی نووسی: ئێمە خەریکی هاوکاری لە گەڵ ئیدارەی کۆچبەرین تا ناوبراو زووتر بگەڕێتەوە ئێران.

ئەو هەواڵدەرییە پاگەندەی کردووە: ئەگەری هەیە مایکل وایت، کۆنە سەربازێکی هێزی دەریایی ئەمریکا کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە ئێران دەستگیر کرابوو، بۆ ئەو گۆڕینەوە هەلببژێردرێت. ناوبراو لە مانگی مارچ بە بەڵگەی پزیشکییەوە ئازاد کرابوو بەڵام هێشتا لە ئێرانە.

342/