٤ ئایار ٢٠٢٠ - ١١:٥٠
پارەی ئێرانی گۆڕدرا/ ڕیال دەبێتە تمەن

نوێنەرانی مەجلیس بە لابردنی ٤ سفر لە پارەی نەتەوەیی ئێران و گۆڕینی پارە لە ڕیاڵەوە بۆ تمەن ڕێککەوتن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە درێژەی کۆبوونەوەی گشتی ڕۆژی دووشەممەی مەجلیسی شوورای ئیسلامی و پاش پەسەند کردنی گەڵاڵەی چاکسازی سیستەمی پارە و بانکی، ئەو مادەیە و وردەکارییەکانی پەسەند کرا.

بە پێی ئەو پەسەند کراوە، بانکی ناوەندی دوو ساڵ ماوەی دەبێت بۆ کۆ کردنەوەی پارەکان لە دەستی خەڵک و ئەنجام دانی تەواوی کارەکانی ئەو بڕیارە کە پێی دەوترێت " قۆناغی پەڕینەوە" .

پاش قۆناغی پەڕینەوە، تەواوی ئەو بەڵێن و دانوستان و گرێبەستانە کە پێشتر بە پێی ڕیاڵ کرابوون، بە پێی تمەن ئەنجام دەدرێن.

تمەنی ئێران بەرانبەر بە ١٠ هەزار ڕیاڵی ئێستا یە.

342/