٢ ئایار ٢٠٢٠ - ٠٩:١٧
ئەمریکا گەمارۆی نوێ بە سەر ئێراندا سەپاندەوە

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند دەوڵەتی ئەم وڵاتە لە درێژەی سیاسەتە دژبەرانەکانی هاوپەیوەند بە ئێران ، هەندێ گەمارۆی نوێ پێوەندیدار بە ئێرانی خستە ڕوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند : کەسێکی ئێرانی_ئەمریکی بە ناوی ئەمیر دیانەت کە بە ئەمیر عەبدولعەزیزیش ناسراوە، بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ هێزەکانی سوپای پاسداران خراوەتە لیستی گەمارۆکانەوە.

نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها لە گەمارۆدانی شەریکەی کانزایی "تەیف" لە عەمان  کە ئەمیر دیانەت خاوەنیەتی، هەواڵی دا.

342/