٢٢ نیسان ٢٠٢٠ - ٠٩:٥٠
سەرلەشکەر باقری: بەرخۆدان، ئەمریکا لە عێراق دەر دەکات

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: دەوڵەتی عێراق بەدوای جێبەجێ کردنی پەسەند کراوی دەرکردنی سەربازانی ئەمریکیە و بەرەی بەرخۆدانیش بەدی هێنانی ئەو پەسەند کراوە شوێنگیری دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرلەشکەر باقری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند: هێزی چەکداری ئێمە وەڵامێکی لەباری بە تیرۆری سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس دایەوە و بەرەی بەرخۆدانیش وەڵامێکی پتەوی بە ئەو تیرۆرە سووکانە دایەوە بە جۆرێک کە دەرکردنی سەربازانی ئەمریکا لە پەرلەمانی عێراق پەسەند کرا، کە ئەوە بابەتێکی بچووک نییە.

سەرلەشکەر باقری درێژەی دا: پاش ئەو تیرۆرە پرسی پەسەند کردنی دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق شوێنگیری کرا و دەوڵەتی عێراق بە دوای جێبەجێ کردنی ئەو پەسەند کراوەیە و پشت بە خودا بەرەی بەرخۆدانیش بەدوای بەدی هێنانی ئەو پەسەند کراوە دەڕوات.

باقری وتیشی: لە هەر کات و ساتێکدا بە پێی هەلومەرج ئێمە وەکوو بەرەی خۆدان وەڵامدەری دەستێوەردان و ئاژاوەگێڕییەکانی ئەمریکا بووین.

.............
340