١٦ نیسان ٢٠٢٠ - ٠٩:٠٧
هەڵوێستی کازمی لە سەر داگیرکاریی ئەمریکا لە عێراق

سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوەی عێراق ڕەخنەی لە داپەڕەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە گرت و وتی: ئەو داپەڕانە بنیاتی ڕەوتێکی سیاسی هەڵەی لە عێراقدا بە دواوە بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق لە پرێس کۆنفڕانسی ئەوڕۆ (چوارشەممە)دا جەختی کرد کە ئەمریکا پێکهاتەی سیاسی عێراقی تێک و پێک داوە.

وتیشی: ئێمە لە گەڵ ئەمریکا سەبارەت بە ڕەوشی ئامادەبوونی لە عێراقدا گفتوگۆی جیدیمان دەبێت.

کازمی جەختی کرد: کێشە و قەیرانەکانی ئێستای ئێمە دەگەڕێتەوە بۆ ژێرخانی هەڵەی ڕەوتی سیاسی لەو وڵاتە لە پاش ساڵی ٢٠٠٣. داگیرکاریی ئەمریکا لە عێراق بووە هۆی تێک و پێک درانی پێکهاتەی سیاسیی ئەو وڵاتە.

جەختیشی کرد: گرینگترین پرسی ئیمە ئەوەیە کە عێراق نەبێتە شوێنی ڕمبازێن و تۆڵەی سیاسی و من شلگێرانە لە پێناو هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بە پێی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان هەوڵ دەدەم.

...........
340