ە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: کۆماری ئیسلامی بەردەوام داکۆکی لە سەربەخۆیی، سەروەری نیشتمانی، تەواوەتی سەرزەوینی و سەقامگیری سیاسی لە وڵاتی عێراقدا و ڕێککەوتنی هەموو ڕەوتە سیاسییەکانی عێراقی لە رێگەی پڕۆسەی دیموکراتیک بە تاە رێگەی چارەسەریی ئاشتی خوازانەی ناکۆکییەکان دەزانێ.
ناوبراو بە ئاماژە بە پێشوازیی تاران لە ناسرانی مستەفا کازمی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق، وتیشی: ئێمە ئارەزووی سەرکەوتن بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ و دابین کردنی ویستی خەڵکی و مەرجەعی باڵای ئایینی و ڕەخساندنی کەشێکی سەقامگیر و یەکپارچە لەو وڵاتە دەخوازین.
مووسەوی وێرای ڕاگەیاندنی ئامادەیی کۆماری ئیسلامی بۆ هاوکاری دەوڵەتی عێراق وەک ڕابردوو لە پێناو تێپەڕین لە کێشەکانی، جەختیشی کرد: بێ گەمان هاوڕیزی و هاودڵی هەموو پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی عێراق و هەموو باڵە سیاسی و کەسایەتییەکانی ئەو وڵاتە و لەوان بەڕێز عەدنان زەرفی، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی عێراقێکی سەرفەراز گرینگن.
...........
340