٣١ ئازار ٢٠٢٠ - ١٣:٠٧
کۆرۆنا بنکەی مونافقین لە ئەلبانیای تەنیوەتەوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بنکەی فیرقەی تیرۆریستی مونافقین لە ئەلبانی وتی ژمارێک لە تیرۆریستانی ئەو گرووپە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەندامێکی گرووپی مونافقین لە تیرانای ڕاگەیاندووە کە لە ئێستادا ٩ کەس لە هێزەکانی ئەو پێکهایەتە تووشی کۆرۆنا هاتوون و تەنانەت یەک کەسیش بە هۆی ئەو نەخۆشییە گیانی لە دەست داوە.

بە پێێ ڕاگەیێندراوی بڵاوبۆوەی فەرمیی بەرپرسانی ئالبانیا تا ئێستا ٢١٢ کەس لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە گیرۆدەی کۆرۆنان و ١٠ کەسیش گیانی لە دەست داوە.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، لە ناوچەی دورۆس لە رۆژئاوای ئالبانیا کە شوێنی ڕاگرتنی فیرقەی تیرۆریستیی مونافقینە، لە ٢١٩ تاقیکاری هەڵگیراوە کە تا ئێستا وەڵامی تووشبوونی ١٧ کەسیان پشت‌ڕاست کراوەتەوە و یەک کەس گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی ئەو ئەندامەی گرووپی مونافقین تووشبوونی ٩ ئەندامی ئەو گرووپە تیرۆریستییە پێدەچی بە هۆی هاتوچۆی هەندی کەسی ئالبانیایی بۆ ناو بنکە بێت و سەرکردەکانی مونافقینیش بۆ ئەوەی هەواڵی ئەو تێوەگلانە بڵاو نەبێتە، ٩ کەسی باسکراویان لە یەکێک لە سولەکان کەرەنتینە کردووە.

ئەندامی گرووپی مونافقین باسی لەوەش کرد کە ئەندامی کۆچکردووش بە بێ ئاگادار کردنەوەی بەرپرسانی ئالبانی، شەممەی ڕابردوو ٢٩ی مارچ لە ناوخۆی بنکەدا ئەسپاردە کراوە.

...........
340