بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە پەیامێکدا بە پیرۆزبایی هاتنی نەورۆز وتی: هیوادارین ساڵی نوێ، ساڵی ئاسایش، سەرکەوتن و یەکێتی بێت.
بە مزگێنی بەدی هاتنی یەکێتی کە بەدی هاتنی هیواکانی نەتەوەکەمانیشە دەچینە نێو ساڵی نوێوە.
کۆبانێ لە درێژەی پەیامە تویتەریەکەیدا جەختی کرد: سەبارەت بە بەرچاوگەی یەکێتی لە نێوان کوردەکان هەوڵی کاریگەر و بەرەو پیش ئەنجام دراوە. چاوەڕوانی مزگێنی نوێ شایانی جێژنی نەورۆز و خوێنی شەهیدەکانمانین.
............
340