٢٠ ئازار ٢٠٢٠ - ١٢:٥٧
زەریف: کاتی گۆڕینی سیاسەتی شکست خواردووی گەمارۆ هاتووە

وەزیری دەرەوە گەمارۆ و گۆڕینی ڕژێمی لە ڕیزی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە سەر ئێران وەسف کرد و وتی: کاتی گۆڕینی سیاسەتی شکست خواردوو هاتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری کەسیی خۆی لە تویتەر، نووسی: ٦٩ ساڵ پێش لە ئاوەها ڕۆژێکدا، سەرۆک وەزیرانی هەڵبژاردەی دیمۆکراتی ئێران پیشە نەوتی ئێمەی نەتەوەیی کردەوە تا کۆتایی بهێنێت بە چاپانی سامانەکانی ئێمە. لە بەرنابەردا بەڵام وەڵامی ئەمریکا گەمارۆ بوو.

ناوبراو زیادی کرد: لە ساڵی ١٩٧٩ وە تا ئێستاش گەمارۆ و گۆڕینی دەسەڵات دیسان بووەتە سیاسەتی ئەمریکا لە سەر ئێران. تەنانەت لە کاتی تەشەنە کردنی کۆڤێد ١٩، کاتی گۆڕینی سیاسەتە شکست خواردووەکەی ئەوان هاتووە.

...........
340