١٩ ئازار ٢٠٢٠ - ١٢:٤٤
وەڵامی تیرۆری سەردار سولەیمانی درێژەی هەیە/لەسەر کۆرۆنا ڕوون قسەمان کرد

سەرۆک کۆمار وتی: ئەمریکییەکان سەردار سولەیمانیان تیرۆر کرد و ئێمە ئەو هەوڵەمان بێ وڵام نەهێشتەوە و ناشیهێڵینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕۆحانی لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت: وەڵامی تیرۆری سەردار سولەیمانی درێژەی هەیە/لەسەر کۆرۆنا ڕوون قسەمان کرد

سەرۆک کۆمار وتی: ئەمریکییەکان سەردار سولەیمانیان تیرۆر کرد و ئێمە ئەو هەوڵەمان بێ وڵام نەهێشتەوە و ناشیهێڵینەوە.

حەسەن ڕۆحانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت کە لە کۆشکی سەعدئاباد بەڕێوە چوو، وتی:ساڵی ٩٨ ساڵێکی پڕ لە شانازی بۆ نەتەوەی ئێران بوو. لە هەموو بوارەکان کە دوژمن بڕیاری دابوو کێشە بۆ خەڵک دروست بکات تا لە کۆتاییدا پشتی ئەوان لە بەرانبەر گوشاردا بشکێنێت، خەڵکی ئێمە توانیان لە کارەسات، حەماسە و لە حەماسەش سەرکەوتن بخولقێنن.

ڕۆحانی لە ئەو کۆبوونەوەدا وتی: لە دادگای نێودەولەتی ئێمە توانیمان لە باری مافەوە لە بەرانبەر جەنایەتەکانی ئەمریکا سەربکەوین و لە هەمان کاتدا لە بەرانبەر پیلانەکانی ئەمریکا توانیمان پتەو بوەستین، ئەمریکا سەردار سولەیمانیی تیرۆر کرد و ئێمە ئەو هەوڵەمان بێ وەڵام نەهێشتەوە و ناشیهێڵینەوە هەر بەو بۆنەوە هێزی چەکدارەی ئێمە وەڵامی توندی بە ئەو هەوڵەی ئەوان دایەوە و بنکەیەکی گەورەی ئەوانی لە ناوچەکە مووشەک باران کرد کە پێم وانەبێت ئەمریکییەکان هیچ کات ئەو باسە لەبیر بکەن چونکوو لە ناوچەکە بۆ یەکەم جار بوو کە لە بەرانبەریان بە شیوە خۆڕاگری بینرا.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: کۆرۆنا تاقی کردنەوەیەکی ئیلاهیە. ئێمە لە سەر کۆرۆنا لە گەڵ خەڵک ڕوون قسەمان کرد. سەرەنج مەدەنە هەندێک تۆڕی کۆمەڵایەتی و هەندێک کەس.

ناوبراو وتیشی: ئێمە لە ٣٠ بەفرانبار تێگەیشتین کە کۆرۆنا هاتووەتە ئێران و تاقی کردنەوەگەلێک کە لە قەمەوە هاتە تاران دەرکەوت کە کۆرۆنا هاتووەتە ئێران.

...........
340