بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە دانیشتنی بەرپرسانی باڵای داد، وێرای سپاس و پێزانین بۆ کۆمەڵگای پزیشکان و میدیایی وڵات، ڕوو لە دادستێنەکانی سەرتاسەری وڵات وتی: بەزەییتان بە قۆرخکەرانی پاکێجەگەلی تەندروستی و دەرمانیدا نەیێت.
وتیشی: گیان و تەندروستی خەڵكی جێی مامەڵە و سازان نییە و قۆرخەکردنی پاکێجگەلی تەندروستی لە ئێستادا یاری بە گیانی خەڵکییە و نابێ چاوپۆشی لەوە بکەن.
سەرۆکی دەزگای داد وێرای دەربڕینی سپاس و پێزانینی بۆ هەوڵی شەورۆژیی هاوکارانی دەزگای داد لە ناردنەوەی زیندانییەکان، ڕایگەیاند: لە هەموو دەفرایەتییەکانی پێڕەونامەی ئێستا بۆ پێدانی لانی زۆری مەرەخەسی و پشوودان بە زیندانییەکان کەڵک وەرگرن.
............
340