٨ شوبات ٢٠٢٠ - ١٠:٢٠
شەمخانی : دوژمنان لە شەڕی ئیدراکیی دژی خەڵکی ئێران نوشوستی دێنن

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ، گەورە نیشاندانی هەڕەشە پڕوپوچەکانی بە ئامرازی دوژمن لە شەڕی ئیدراکیی دژی گەلی ئێران ناوبرد و گوتی : بێ گومان سێ کوچکەی عیبری ، عەرەبی - رۆژاوایی لەم شەڕەشدا وەک رابردوو نوشوستی دێنن .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەلی شەمخانی لە رێورەسمێکدا لە تاران بەشیکردنەوەی رەهەند و لایەنەکانی پیلانەکانی ئەمریکا گوتی : شەڕی هیبریدی ئەمریکا کە بە ئامانجی تەسلیم سازیی و هەڵوەشانە ،  بە زانست ، وەرگرتنی بەرپرسایەتی ، هۆشیاری ، ئامادەیی و یەکڕیزی گەلی ئێران نوشوستێ دێنێ .

 شەمخانی بە ئاماژە بەوەی کە سەدام دیکتاتۆری نەماوی عێراق و لاگرانی بە خەیاڵی ئامادە نەبوونی هێزە چەکددارەکانی ئێران ، شەڕیان بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاند ، جەختی کردەوە : یەکیەتی خەڵک و ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی ئێران  سەلماندی سەرەنجامی تووشی وەهم بووان شکست و نەمانە .

 سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی  نیشتمانیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە چوونە نێو هەر مەیدانێک پێیویستیی بە ناسینی تەواوی دەوربەر و تەیار بوون بە ئامرازەکانی ئەو مەیدانە هەیە ، وتیشی : گەلی ئێران بەسوود وەرگرتن لە پاڵشتی ژیاریی ، دینی و شۆڕشگێڕانە و چالاکردنی پتانسێلی قوڵی خۆی دەتوانێ بەسەر هەڕەشە نوێکاندا زاڵ بێ .

...........
340