بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھیچ دەستەڵاتێک باڵاتر لە ئامادە بوون، خۆڕاگری، خۆبەخت کردن و یەکێتیی خەڵک نییە، وتیشی: جەماوەری ئێران بەردەوام بە لەخۆبردوویی و فیداکاری لە پرس و ڕووداوی جۆربەجۆردا لە پێکەوە بوونە.
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمڕۆکە ھێزی نیشتیمانی د ەبێ ھیاتر لەھەر کاتێکی تر سەرنجی بدرێتێ، وتیشی: دەستەڵاتی نیشتیمانی ئاوێتەیەکی کلتووری ، ئابووری، ئاسایشتی و سیاسییەو ئەم چوار ھێزە دەبێ ھاریکاری یەکتر بن ھەتا بتوانن بە ئاراستەیەکی دروست دا بڕۆن.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی سەرنجدانی بواری گەشتکاری و توریزم وتیشی: ئێران دەتوانێ بە ھەبونی ئاسایشت و ئاسەواری مێژوویی و جۆربەجۆر بوونی ھەرێم و سروشتە دڵڕفێنەکانی، باڵاترین داھات لە ڕووی گەشتکارییەوە بەدەست بێنێ.
«حەسەن ڕۆحانی» ئاماژەی کردە گرینگایەتیی ھەڵبژاردنی داھاتووی ئێرانیش و وتی: ئەوانەی وا لە کۆشکی سپی دا دانیشتوون ناتوانن بڕیار بۆ گەلی ئێران بدەن، بەڵکو ئەمە خەڵکن کە لە کۆشکی بڕوامەندی و بەرخۆدان و بە ورەی بەرزی خۆیان بڕیار دەدەن.
٢١ی فڤریەی ٢٠٢٠ ھەڵبژارنی خولی یانزەھەمی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە ٢٠٨ ھەرێمی ھەڵبژاردنی سەرتاسەری ئێران دا بۆ دیاری کردنی ٢٩٠ نوێنەری مەجلیس و یەکەم نێواندوەرەیی خولی پێنجەمی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری لە پێنج ھەرێمی ھەڵبژارئنی پارێزگاکانی تاران، فارس،خۆراسانی باکووری، خۆراسانی ڕەزەوی و قوم دا بەڕێوە دەچێت.
............
340