بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دوانیوەڕۆی یەکشەمە لە پرێس کونفڕنسێکدا لە گەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر لە تاران وتیشی : ئێستاکە پەیوەندی سیاسی دوو وڵات پەیوەندیەکی زۆر باشە و دوو لایەن بۆ پەرەی پەیوەندی ئابووری بازەرگانی و زانسیتی ،بارستاو توانایەکی زۆریان هەیە .
سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها جەختی کرد لە چەن مانگی داهاتوو کومیسیونی هاوبەشی دوو وڵات پێک دێت و دوو لایەن دەتوانن لە هاوکاریەکانی بازەرگانی سەرمایەنانەوە و تەکنولژیا لە هەموو وبارەکاندا بگەنە ڕێککەوتن .
شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەریش لەو دانیشتنەهەواڵیەدا ڕێزی گرت لە هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەمبەر قەتەر .
میری قەتەر جەختی کرد ئەمڕوکە ڕێگا چارەی هەموو پرسەکان و قەیرانەکان وتووێژە .
شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەمڕۆ گەیشتە تاران و لە کۆگەی مێژوویی فەرهەنگی سەعدئاباد لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە پێشوازی لێکرا .
..........
340