AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
یەکشەممە

٩ حوزەیران ٢٠١٩

٩:٤٤:٠٠ ب.ن
948632

ھەوڵی ھەڵگرتنی بایکۆتەکان، گەرەنتییەک بۆ سەرکەوتوو بوونی گەشتەکەی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ ئێران

وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران، ھەڵدان بۆ گەڕاندنەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و قەرەبوو کردنەوەی زیانەکانی ئەو کشانەویەو ھەڵگرتنی بایکۆتە واوەسەرزەوینییەکەی واشێنگتۆن دژی ئێرانی بە مەرج و گەرەنتییەک زانی بۆ سەرکەوتوو بوونی گەشتەکەی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ تاران.

(ABNA24.com)وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران، ھەڵدان بۆ گەڕاندنەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و قەرەبوو کردنەوەی زیانەکانی ئەو کشانەویەو ھەڵگرتنی بایکۆتە واوەسەرزەوینییەکەی واشێنگتۆن دژی ئێرانی بە مەرج و گەرەنتییەک زانی بۆ سەرکەوتوو بوونی گەشتەکەی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ تاران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «کەیوان خوسرەوی» وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە پەیوەندییەکانی ئێران و ژاپۆن لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە بەردەوام لە ئاستێکی باڵاو ھاوڕێی ڕەوتێکی ھاوسەنگ و پاوەجێ بووە، وتیشی: گەشتەکەی «شینزۆ ئابێ _Shinzo  ABE »سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ تاران بەبێ دوودڵی ڕووداوێکی گرینگە لە بواری پتەوکردنەوەو پەرە پێ دانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان دوو وڵات لە بواری جۆربەجۆرەوە.

خۆسرەوی ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە «شینزۆ ئابێ _Shinzo  ABE »سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ھەلی گەشتەکەی بۆ تاران بە مەبەستی بەرز کردنەوەی جێ و شوێنی سیاسیی وڵاتەکەی دەقۆزێتەوە، وتیشی: ھەڵوێستی ژاپۆن لە بواری سیاسەتی دەرەوەیی بە گشتی داکۆکیکردن لە دابە مافەوانی و سیاسییە جێی قەبووڵەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەییەو کەمتر دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ھەورازو نشیوی توند ئاژۆیانەو نەگونجاوەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ژاپۆن، «شینزۆ ئابێ _Shinzo  ABE »سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ١٢ی ژوتەن بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی تاران دەکات.




/129