AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ئاژانسی هه‌واڵی مێهر
ھەینی

١٥ ئازار ٢٠١٩

٨:٢١:١٧ د.ن
933271

بەیانی ئەمڕۆ هەینی؛

هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر دوو مزگەوتی نیوزیلەند ٥٠ کوژراوی لێکەوتەوە

هێرشی تیرۆریستیی ئەمڕۆ بەیانی بۆ سەر دوو مزگەوت لە شاری "کرایست چێرچ"ی نیوزیلەند، تا ئێستا ٤٩ کوژراو و ٥٠ برینداری لێ کەوتۆتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی، هێرشی دەسترێژانەی لانی کەم دوو کەس بۆ سەر جەماعەتی نوێژخوێنی دوو مزگەوت لە شاری "کرایست چێرچ"ی نیوزیلەند، تا ئێستا ٤٩ کوژراو و ٥٠ برینداری لێ کەوتۆتەوە و پۆلیسی نیوزیلەند لە دۆزرانەوەی پاکێجگەلی گوماناوی لە شوێنێ ڕووداوەکە و قۆڵبەست کرانی چوار کەسی گومان لێکراو هەواڵی دا.

بە گوێرەی هەواڵەکان، کەسێکی چەکدار لە ناوخۆی مزگەوتی نوور لە شاری "کرایست چێرچ" و هاوکات لە گەڵ چوونەژووری هەڵبژاردەی نەتەوەیی کریکێتی بەنگلادێش بۆ ئەو مزگەوتە دەسترێژی کردۆتە سەر نوێژخوێنان.

ئەوە لە کاتێکدایە کە میدیاگەلی خۆجێی لە دووهەمین هێرشی تیرۆریستیی ئەمڕۆ لە مزگەوتێکی هاوێری کرایست چێرچ هەواڵیان داوە.

سەرۆک وەزیرانی نیوزیلەند پاش ڕاگەیاندنی کوژرانی زیاتر لە ٤٠ کەس لەو ڕووداوە، هێرشەکە بە کارەساتێک وەسف کرد و وتی: ئەو هێرشە تیرۆریستییە تەواو پلانی بۆ داڕێژرابوو.

...................

300