٩ ئەیلوول ٢٠١٨ - ١٠:٤٧
هێزمان زیاد دەکەین تا دوژمن لێمان بترسێت

ئەگەری روودانی جەنگ لەگەڵ ئێران لە ئارادا نییە

ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئێران بۆ ترساندنی دوژمنەکانی دەبێت توانای سەربازی زیاتر بکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی سپۆتنیکی رووسی،ئایەتوڵا خامنەیی لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکی لە رێوەڕەسمی دەرچوونی چەند ئەفسەرێکی سەربازی گوتوویەتی: "تا دەتوانن هێزتان زیادبکەن چونکە دوژمن دەترسێنێ و ناچار بە پاشەکشەیان دەکات".

ئایەتوڵا خامنەیی دەشڵێت: "ئەگەری روودانی جەنگ لەگەڵ ئێران لە ئارادا نییە".

پێشتر بەرپرسانی ئێران ئاشکرایانکردبوو کە تاران کار بۆ زیاتر پێشخستنی موشکی دوورهاوێژ و توانا سەربازییەکانی دەکات ئەمەش سەرەڕای هەڕەشەکانی ئەمەریکایە بۆ ئەو وڵاتە.