سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران له چاوپێکه‌وتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باکور و شاندی یاوه‌ری وتی: تاران ئیراده‌ی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی هه‌یه.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران له چاوپێکه‌وتنی ڕی یۆنگ هو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باکور و شاندی یاوه‌ری به ئاماژه به په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان تاران و پیۆنگ یانگ وتی: ئێران و کۆریای باکور له زۆربه‌ی قۆناغه هه‌ستیاره‌کانی نێوده‌وڵه‌تی و له سه‌ر ئاستی جیهانی تێڕوانینی هاوبه‌شیان هه‌بووه و به‌رده‌وام پاڵپشتییان له یه‌کدی کردووه.
ناوبراو به ئاماژه به کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ئێران وتی: ئه‌مریکا له‌م ساڵانه‌ی دوایی وا ده‌رکه‌وتووه که وڵاتێکی بێ متمانه‌یه له سه‌ر ئاستی جیهانی که پابه‌ندی هیچ به‌ڵێنێکی خۆی نابێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێران وتی: له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا، وڵاتانی دۆست پێویسته سیاسه‌تی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان و هاوکارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی نێوانیان په‌یره‌و بکه‌ن.
سیاسه‌تی کۆریای باکور گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانه له گه‌ڵ ئێران
ڕی یۆنگ هو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باکور به ئاماژه به په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان وڵاته‌که‌ی و ئێران وتی: سیاسه‌تی ستراتیژی کۆریای باکور، گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانه له گه‌ڵ ئێران و دژایه‌تی سیسته‌می تاکلایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی.
ناوبراو کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکای له ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ئێران به هه‌نگاوێکی هه‌ڵه ناو برد و وێڕای خستنه‌ڕووی ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به دانوستانه‌کانی ئه‌مریکا و کۆریای باکور له سه‌نگاپور و گۆڕانکارییه‌کانی نیمچه دوورگه‌ی کۆریا، به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ تاران به گرنگ ناو برد.