حوسییەکانی یهمهن لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند: "ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ واشنتن خزمەت بە دۆزی فەڵەستین دەکات و قەوارەی زایۆنیستی شەرمەزار دەکات، ڕێککەوتن لەگەڵ واشنتن پەرەسەندنێکی خێرا نەبووە، بەڵکوو دوای گفتوگۆیەکی درێژخایەن لە ڕێگەی ناوبژیوانەکانەوە هات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەردەوام دەبین لە بەئامانجکردنی کەشتییە زایۆنیستییەکان تا ئەوکاتەی یارمەتییەکان دەگەیەنرێنە غەززە و مافی ئەوەمان هەیە دەستبەجێ وەڵامی هەر دەستدرێژییەک بدەینەوە دژی ئێمە"، دڵنیاییش دهدات لهوهی كه "بە هەمو ئامڕازەکانی بەردەست بەردەوام دەبین لە وەڵامدانەوەی ئەو قەوارە ئیسرائیلییە".
Your Comment