سەردار محەمەد جەعفەر ئەسەدی سەبارەت بە هێنانی پاپۆڕی ئەمریکی لە ناوچەکە و هەڕەشەکان لە سەر ئێران، ڕایگەیاند: خەڵکێ ئێمە بە باشی دەزانن کە ئەو پاپۆڕ و جیهازاتە کە لە کەنداویڤفارس، دەریای عومان و ئوقیانووسەکانن، ساڵەهایە ساڵە کە لە ناوچەکانی جیهان خەریکی هاتوچۆن.
سەردار ئەسەدی وتی: ئەمڕۆ پرسی هێنانی کۆماپۆڕەکان لە ناوچەکە چووەتە قۆناغی بانگەشەییەوە و ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ئەو بارەوە وتیان کە ئەڵبەت کە کۆپاپۆڕ دەزگایەکی مەترسیدارە، بەڵام مەترسیدارتر لە ئەوە چەکێکە کە دەتوانێت پاپۆڕەکە لە ئاودا نوقم بکات.
ناوبراو بە جەخت لەسەر ئامادەیی رەزمی هێزە چەکدارەکانی ئێران، وتی: ئێمە ئامادەی بەرگری و زۆر قایمتر و بەهێزتر لە ڕابردوو بەرەوڕوویان دەبینەوە.
Your Comment