هێزی دەریایی ئێران لەسەر گەرووی هورمز پەیامێکی بڵاو کردەوە کە چوار خاڵی گرینگی تێدایە.
خاڵی یەکەم: کەشتییە مەدەنییەکان تەنیا دەتوانن بەو ڕێگایەدا تێپەڕن کە ئێران بە فەرمی ڕایانگەیاندووە.
خاڵی دووەم: تێپەڕبوونی سەلامەت تەنها بۆ کەشتییە مەدەنییەکان و بەپێی ڕێساکانی ئێران ڕێگەپێدراوە. هیچ کەشتییەکی سەربازی مافی ئەوەی نییە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت.
خاڵی سێیەم: هەر تێپەڕینێک تەنها بە مۆڵەتی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێت.
خاڵی چوارەم: ئەم سنووردارکردنانە پەیوەندییان بە "ئاگربەستی کاتی"ەوە هەیە. ئەگەر ئاگربەستەکە بشکێنرێت، گەرووی هورمز دەگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی شەڕێکی ٤٠ ڕۆژە؛ تەنانەت کەشتییە بازرگانییەکانیش ڕێگەیان پێنادرێت تێیدا تێپەڕن.
قالیباف هەروەها جەختی لەوە کردەوە: ئەگەر گەمارۆی دەریایی بەردەوام بێت، جارێکی دیکە گەرووی هورمز دادەخرێتەوە.
Your Comment