سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لەبارەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لێدوانی دا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند که بەپرسانی پاکستان پێشنیاریان کردووه میوانداری خولی دووەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران له ئیسلام ئاباد بکەن.
ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوە کردووەتەوە کە تا ئێستا هیچ وادە و کاتێک بۆ قۆناغی دووەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران دیاری نەکراوە.
ڕۆیتەرز پێشتر بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە تیمەکانی دانوستانکاری ئەمریکا و ئێران لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بۆ وتووێژ دەگەڕێنەوە ئیسلام ئاباد.
Your Comment