ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس، لێدوانەکانی مایک هاکیبی باڵوێزی ئەمریکا لە تێلاڤیڤ لەسەر ڕەوا بوونی داگیر کردنی ولاتانی اەرەبی- ئیسلامی لە نیلەوە هەتا فرات لەلایەن ئیسرائیلی ئیدانە کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بە بەیاننامەی دەرکراو لە لایەن ئۆفیسی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامیەوە لە ئەو بارەوە جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران، هاودەنگ لەگەڵ ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، ئەو لێدوانە توندڕەوانە ئایدۆلۆژیانە ئیدانە دەکات، لێدوانێک کە ئیسرائیل لە بەدروام بوونی جینایەتەکان لە دژی فەلەستین و هێرشی بەردەوام بۆسەر وڵاتانی ناوچەکە زیاتر لە ڕابردوو بوێر دەکاتەوە.
Your Comment