٢٣ شوبات ٢٠٢٦ - ١٣:١٨
Source: Mehrnews
وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ نوێنەری ترامپ دیدار دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەگەری ئەنجامدانی خولی داهاتووی دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا لە جنێڤ ڕاگەیاند.

 سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس ڕایگەیاند: ناتوانم حوکم بدەم، بەڵام یەک واقیع هەیە و ئەویش ئەوەیە کە ئەگەر بیانەوێت ڕێگەچارەیەک بۆ بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیخوازانەی ئێران بدۆزنەوە، تەنیا ڕێگا لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوەیە.

ئاماژەی بەوەشدا: "ئێمە لە ڕابردوودا ئەمەمان سەلماندووە و پێموایە هێشتا شانسێکی باشی ماوە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی؛ چارەسەرێک کە لەسەر بنەمای بردنەوە-بردنەوە بێت و لە دەستماندایە. بۆیە پێویست بە هیچ زیادبوونێکی هێزی سەربازی ناکات و بەهێزکردنی سەربازیش ناتوانێت یارمەتیدەر بێت و ناتوانێت فشارمان لەسەر دروست بکات".

وەزیری دەرەوە لە درێژەی قسەکانیدا، لە وەڵامی پرسیاری پێشکەشکاردا سەبارەت بەوەی کە ئایا ڕەزامەندی ڕێبەری باڵا بۆ ئەو ڕەشنووسی پێشنیازە وەرگیراوە کە بڕیارە لە ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژدا بخرێتەڕوو و کەی پێشنیارەکە دەخرێتە بەردەم ستیڤ ڤیتکاف ، ڕایگەیاند: “ئێمە هێشتا کار لەسەری دەکەین و هەوڵدەدەین بە شێوەیەک ڕێکیبخەین کە بتوانێت نیگەرانی و بەرژەوەندییەکانی هەردوولا لەبەرچاو بگرێت”.

عێراقچی زیادی کرد: ئێمە کار لەسەر ئەم پلانە دەکەین و باوەڕم وایە کە جارێکی تر لە جنێڤ کۆدەبینەوە، ڕەنگە ئەم پێنجشەممەیە، بتوانین کار لەسەر ئەو بابەتانە بکەین و دەقێکی باش ئامادە بکەین و بگەینە ڕێککەوتنێکی خێرا، ئەمە تێگەیشتنی منە، بە تەواوی بە مومکینی دەزانم.

لە وەڵامی پرسیاری پێشکەشکاردا سەبارەت بەوەی ئایا کۆبوونەوەکە لەگەڵ ستیڤ ڤیتاکاف بۆ ڕۆژی پێنجشەممە لە جنێڤ پشتڕاستکراوەتەوە، بەڵام هێشتا پەسەندکردنی کۆتایی پێشنیارەکە لەلایەن ڕێبەرەوە نەکراوە، عێراقچی وتی: "ئەمە دوو بابەتی جیاوازن. بێگومان ئێمە بەردەوامین لە دانوستانەکانمان، لە هەمان کاتدا کار لەسەر بڕگەکانی ڕێککەوتنێک و ڕەشنووسی دەقەکەش دەکەین." بۆیە هیوادارم کاتێک دەگەینە ئەوێ، ئامادەبین بۆ قسەکردن و دانوستان لەسەر بنەمای ئەو ڕەشنووسانە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە جیاوازی نێوان ئەگەری ڕێککەوتنە نوێیەکە و ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ کە لە سەردەمی ئیدارەی باراک ئۆبامادا ئەنجامدرا و وتی: دە ساڵ تێپەڕیوە و بارودۆخی نوێ هاتۆتە ئاراوە، بەرنامە ئەتۆمییەکەمان لە ڕووی تەکنەلۆژیاوە پێشکەوتووە و زۆر پێشکەوتووترە لەوەی ئەوکاتە. هەروەها سزا و فشارەکان زیادیان کردووە. بۆیە من باوەڕم وایە کە ڕێککەوتنێکی باشتر لە بەرجام یان ڕێککەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥ مومکینە و دەکرێت بڕگەگەلێکی هەبێت کە زۆر باشترە لە ڕێککەوتنی پێشوو.

وتیشی: ئێمە چووینە ناو وردەکارییەکی زۆرەوە، بەڵام پێموایە ئێستا پێویست بە هەموو ئەو وردەکاریانە ناکات، دەتوانین لەسەر بنەما و پرسە بنەڕەتییەکان ڕێکبکەوین و دڵنیابین لەوەی کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئاشتیانە بێت و بۆ هەمیشە بە ئاشتیانە بمێنێتەوە، لە هەمان کاتدا ڕزگاری بکەین سزای زیاتر.

لە وەڵامی پرسیاری پێشکەشکاری کەناڵی سی بی ئێس سەبارەت بە گومانەکان سەبارەت بە سروشتی ئاشتیانەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و فشارەکانی سیناتۆر و نوێنەرانی کۆمارییەکان بۆ سەر سەرۆکی ئەمریکا بۆ پێداگری لەسەر "پیتاندنی سفر"، عێراقچی وتی: پێش هەموو شتێک پیتاندن مافی ئێمەیە. ئێمە ئەندامی پەیمانی نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمیین و هەموو مافێکمان هەیە کە سوود لە وزەی ئەتۆمی ئاشتیانە وەربگرین، لەوانەش پیتاندن بابەتێکە کە تەنیا پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە”.

عێراقچی زیادی کرد: ئێمە لانیکەم ٢٠ ساڵە لە ژێر سزاداین، زاناکانمان لەدەستداوە، تەنانەت بەهۆیەوە کەوتوینەتە شەڕەوە، کەواتە ئەم بابەتە ئێستا بابەتی شەرەف و شانازی نەتەوەیی ئێرانە، و بە لایەکدا نایخەین.

ڕوونیشی کردەوە: هیچ هۆکارێکی یاسایی نییە بۆ ئەوەی کارێکی لەو شێوەیە بکرێت، لە کاتێکدا هەموو شتێک ئاشتیانە، هەموو چالاکییەکان لە ژێر چاودێری ئاژانسدان، هەروەها لە ڕابردووشدا ڕێککەوتنێکمان هەبوو کە بە تەواوی پابەند بووین پێیەوە، هەر ئەمەریکا بوو بەبێ پاساو لێی کشایەوە”. ئێمە ئەندامێکی پابەندی پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی چەکین، دەمانەوێت مافی خۆمان بەکاربهێنین و جێبەجێی بکەین.

Your Comment

You are replying to: .
captcha