AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
شەممە

٤ ئاب ٢٠١٨

١٢:٢٢:٤٣ د.ن
904225

ژمارەی حەجاجی عێراق ڕادەگەیەنرا

تاوەكو ئێستا زیاتر لە ٢٠ هەزار حاجی وڵاتەكەیان گەیشتوونەتە وڵاتی سعودیە

دەستەی حاجیانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تاوەكو ئێستا زیاتر لە ٢٠ هەزار حاجی وڵاتەكەیان گەیشتوونەتە وڵاتی سعودیە و ئاماژە بەوەش دەكات، تائێستا هیچ رێگرییەك نەهاتۆتە بەردەم ئەو زیارەتكارانە.

دەستەی حاجیانی عێراق ئەمڕ هەینی، لەڕێگەی بەیاننامەیەكەوە لەبارەی ژمارەی ئەو حاجییانەی سەردانی سعودیەیان كردوە ئاماژەی بەوە دا، ژمارەی ئەو حاجیانەی تا ئەمڕۆ گەیشتوونەتە عەرەبستانی سعودی گەیشتووەتە٢٠٧٨١ حاجی و لەو ژمارەیەش ١٤٠٠٦ لە شاری مەدینە و٦٧٧٥ یان لەشاری مەككەی پیرۆزن و تا ئێستا هیچ ڕێگرییەك نەهاتووەتە پێش بۆ حاجیانی عێراق.

ڕاگەیاندنی ئەو بەیاننامەیەش لەكاتێكدایە، پێشتر ئەو دەستەیە ئەوەی خستبوەڕوو، لەهەردوو ڕێگای وشكانی و ئاسمانییەوە هاوڵاتیانی عێراق زیارەتی عەرەبستانی سعودیە دەكەن بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ.