سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا رۆژی پێنج شه‌ممه له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ دوبه‌ی "نیگه‌رانی توندی" خۆی نیشاندابوو له‌به‌رنامه‌ی موشه‌كی بالیستی ئێرانی و داوای ئه‌نجامدانی گفتوگۆی كرد له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی یه‌وه.
به‌پێی ئاژانسی مێهری ئێرانی، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند "ئێمه به‌داخه‌ین که ماکرۆن ئه‌م قسانه‌ی کردووه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌ین فه‌ڕه‌نسا نه‌چێته ژێر کاریگه‌ری لێدوانی هه‌ندێك لایه‌ن و به نیسبه‌ت ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که و جیهان ڕاستیه‌کان ببینێت".
وتیشی "سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا و به‌رپرسانی دیکه به باشی ده‌زانن که ئه‌م جۆره تۆمه‌تانه که له‌دژی ئێران بانگه‌شه ده‌کرێت هیچ بنه‌مایه‌کی ڕاستی نییه، ئێمه له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که فه‌ڕه‌نسا ده‌بێت هاوپه‌یمانه‌کانی خۆی له که‌نداوی فارس هان بدات تاکو سیاستی دروست و عاقڵانه له‌گه‌ڵ ئێران بگرنه به‌ر".
قاسمی جه‌ختیكرده‌وه كه چیتر گفتوگۆ له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ناكه‌ن و ڕێگه ناده‌ن بابه‌تی دیکه‌ی بۆ زیاد بکرێت. "هه‌روه‌ها فه‌ڕه‌نسا زۆر به باشی ئاگاداره که ئێمه به‌نیسبه‌ت هێڵی به‌رگری خۆمان ئاماده نین له‌گه‌ڵ هیچ که‌س دانوستان بکه‌ین".
باسی له‌وه‌شكرد "به ڕوونی دیاره که هه‌موو ڕاپۆرته‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به قه‌یرانی مرۆڤی له‌یه‌مه‌ن که به هۆی هێرشه‌کانی عه‌ره‌بستانه‌وه ڕووی داوه له به‌ر چاو نه‌گیراوه و کوشت و بڕی ژنان و منداڵانی بێ تاوان درێژه‌ی هه‌یه و ئه‌م بێ ده‌نگیه‌ش زۆر ماناداره".
به‌وته‌ی قاسمی "ئه‌م بێده‌نگییه وه‌ک گڵۆپی سه‌وز بۆ سعودییه‌کانه که به‌رده‌وامبن له تاوانی جه‌نگی له یه‌مه‌ن، فه‌ڕه‌نسا ده‌بێت هه‌وڵ بدات تا سعودیه مل بۆ ڕێگه چاره ئاشتیانییه‌کان له ناوچه‌که‌دا بدات".