AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Ckb.abna24
دووشەممە

٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٧

٧:٥٢:٤٧ د.ن
857873

بەیان نامەی ئەزهەر بەرامبەر ریفراندۆمەکەی هەرێمی چی بوو

داخوازییەکانی جیابوونەوە پلانی دەوڵەتانی داگیرکارە بۆ دابەشکردنی دەوڵەتانی عەرەبی و ئیسلامی لەسەر بنەمانی تایەفی و نەتەوەیی و جەختیکردەوە لە یەکێتی خاکی عێراق

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: دامەزراوەی ئایینی ئەزهەر لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ دوو شەممە دەربارەی ڕیفراندۆمی هەرێمی کورستان ڕایگەیاند، داخوازییەکانی جیابوونەوە پلانی دەوڵەتانی داگیرکارە بۆ دابەشکردنی دەوڵەتانی عەرەبی و ئیسلامی لەسەر بنەمانی تایەفی و نەتەوەیی و جەختیکردەوە لە یەکێتی خاکی عێراق.

لە بەیاننامەیەکدا دامەزراوەی ئایینی ئەزهەر ڕایگەیاندووە "ئەزهەری پیرۆز چاودێری ئەو گۆڕانکارییانە دەکات کە لە باکوری کۆماری عێراق سەبارەت بە داوای جیابوونەوەی ئەو ناوچانە لە عێراقی دۆست".

لە بەیاننامەکەدا ئەزهەر پێی وایە ئەو داوایانە دەبێتە هۆی زیاتر دابەشبوونی نەتەوەی عەرەبی و ئیسلامی و بەرزکردنەوەی ئاڵای ئیسرائیل و بەشداریپێکردنی لە ئاهەنگەکانی ڕیفراندۆمی جیابوونەوە و ئاشکرایە کە دەستی شاراوە لە پشت ئەو پڕۆژەیەوەیە بۆ جیابوونەوە.

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا ئەزهەر هاتووە "داوا لە گەلی عێراق دەکەیەن بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بە یەکڕیز بوەستن بۆ پاراستنی یەکپارچەیی ئەو وڵاتە دێرینە، کە هەمیشە نموونەیەک بووە بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان سەرجەم مەزهەب و نەتەوە جیاجیاکاندا، تا ئەو کاتە داگیرکەر هات و کاریکرد لەسەر نانەوەی کێشە و ناکۆکی تایەفی و نەتەوەیی".

بەیانى ڕۆژى ٢٥ى ئەیلولی ٢٠١٧ بنکەکانى دەنگدانى ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیى هەرێمى کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان بەڕووى دەنگدەراندا کرایەوە، سەرەڕاى فشارى وڵاتان، بەڵام ئەنجومەنى باڵاى ڕیفراندۆم سووربوو لەسەر ئەنجامدانى ڕیفراندۆم لەکاتى خۆیدا.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرۆسەی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بی کەمووکوڕی نەبووە، بەڵام سەرباری ئەوەش توانرا بە سەرکەوتوویی بە ئەنجام بگەیەنرێت وهاوڵاتیان لە ٩٢.٧٣% بە بەڵێ و لە٧.٢٧% بە نەخێر دەنگیان داوە.

لەدواى ئەنجامدانى ڕیفراندۆمیش ڕۆژی ٢٧ی ئەیلولی ٢٠١٧ پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و دەستوری لە دژی هەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پابەندکرد، بە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق و فەرمانکردن بە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بە بڵاوکردنەوەیان لە شاری کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان.