AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Ckb.abna24
پێنجشەممە

٧ ئەیلوول ٢٠١٧

١٢:٢٤:٥١ ب.ن
852801

بەیانیەی مەکۆی جیهانی ئەهلی بەیت(ع) بە بۆنەی کوشتنی موسوڵمانانی بۆرما

مەکۆی جیهانی ئەهلی بەیت(ع) دوای دەر کردنی بەیانیەیەک و ئیدانە کردنی ئەم بابتە لە هەموو جیهان داوا دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە ئەم بارەدۆخەی یەمەن هەنگاوێک هەڵ بنێن.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ دوابەدوای بەرز بونەەی توندوتیژیەکان لە وڵاتی میانمار و دەسپێکدنەوەی کوشتنی موسوڵمانان، مەکۆی جیهانی ئەهلی بەیت (ع) بە دەرکردنی بەیان نامەیەک دوای ئیدانە کردنی ئەو ڕوداوانە داوا دەکات لە کار بەدەستانی جیهانی بۆ کۆتایی هێنانی ئەم نەتەوە کوژیە هەنگاوێکی چاکسازی هەڵ بێن.

لە بەشێک لە ئەم بەیاننامەیەدا هاتوە: عەشرەت روهینگا بە بیانوی "میانماری نەبون" ساڵانێکی زۆرە دەچەوسێنەوە و سەدان جەنایەتیان بەسەردا هاتوە. لە ئەم جەنایەتە نامرۆڤانەدا کە بەدەستی بودایە توندڕەوەکان و پشتیوانی هێزی جێش و دەوڵەتی میانمار بە ئەنجام دەگەیەت، موسوڵمنانی بی پەنا دەکوژرێن ؛ ماڵەکانیان، مزگەوت و دوکانەکانیان تاڵان دەکرێت و دەسوترێت و بە بێ ڕەحمانە ترین و دڕندانەترین شێوە لەماڵ و حاڵی خۆیان دەردەکرێن.
هەروەها ئەم بەیان نامەیە ئاماژە بە ڕۆڵی وەهابیەتی تەکفیری دەکات کە بە فیتنەگەری مەشغوڵن و دوای بودایە توند ڕەوەکان نابێت غافڵ ببین لە ڕۆڵی "تکفیریەکان"و "وەهابیەکان". ئەم گروپە کە بە پشتیوانی پارە نەوتیەکانی خەلیجی، نەفرەت لە ئیسلام لەهەموو دونیا بڵاو دەکەنەوە و بە موسوڵمانان، مەسیحی و بودایی و هیچ دینێک ڕەحم ناکەن، ئێستا بە یاری لە ساحەی سەهیونیزم ، بون بە هوی فیتنە لە نێوان موسوڵمانان و بوداییەکان و ڕۆژ بە ڕۆژ ئاگرەکەی بەرز تر و گەورەتر دەکەنەوە.

بەیاننامەکەی مەکۆی جیهانی ئەهلی بەیت (ع) بە ئەم شێوەی لای خوارەوەیە:

بسم الله قاصم الجبارین

بە پشگیری خۆێناوی دەوڵەتانی خۆرئاوای جیهان کە ئیستکباری جیهانیان پێک هێناوە، هێرشێکی نوێ دژی موسوڵمانانی ڕوهینگای لە ناوچەی "راخین"ی میانمار دەستی پێ کردوە.

ئەم عەشرەتە چەوساوە و بێ پەنایە بە بیانوی میانماری نەبون ساڵانێکی زۆرە دەچەوسێنرەوە. عەشرەت روهینگا بە بیانوی "میانماری نەبون" ساڵانێکی زۆرە دەچەوسێنەوە و سەدان جەنایەتیان بەسەردا هاتوە. لە ئەم جەنایەتە نامرۆڤانەدا کە بەدەستی بودایە توندڕەوەکان و پشتیوانی هێزی جێش و دەوڵەتی میانمار بە ئەنجام دەگەیەت، موسوڵمنانی بی پەنا دەکوژرێن ؛ ماڵەکانیان، مزگەوت و دوکانەکانیان تاڵان دەکرێت و دەسوترێت و بە بێ ڕەحمانە ترین و دڕندانەترین شێوە لەماڵ و حاڵی خۆیان دەردەکرێن.

بە پێی دوایین ئامارە فەرمیەکان، تەنها ژمارەی کوژراوانی هەفتەی ڕابردوو ٤۰۰ نەفەرە، لەکاتێک دا بە درێژایی پێنج ساڵی ڕابردو، سەدان هەزار نەفەر بە شێوەی ڕاستەوخۆ کوژراون یان لە کاتی کۆچ دا لە ناو زریاکان دا خنکاون. ژمارەی ئاوارە موسوڵمانەکانی میانمار ملیۆنیە.

مەکۆی جیهانی ئەهلی بەیت ع کە سەدان نەفەر پسپۆڕی موسوڵمانی جیهان لە سەرانسەری جیهان دا ئەندامی ئەم مەکۆن، سرنجی جیهانیان بە چەند نوکتە ڕادەکێشێت:


1. سەمەرەی هەموو دینەکان "تەوحید"، "ئەخلاق"، "خۆشەویستی" و "ژیانێکی ئاسودە بۆ هەمو لایەکە کەوایە هەر گروپێک یان دەوڵەتێک کە هەڵدەستێت بە کوشتنی مرۆڤەکان خۆی سەر بە هەردینێک بزانێت ، درۆ دەکات.


2. مافی شارەومەندی هەرکەسێک بە ئاو و خاکێک ، لە ڕون ترین مافە دیاری کراوەکانی خەڵکی هەر وڵاتێکە کە پەیمانە نێو دەوڵەتیەکان تاکیدی لە سەر دەکەنەوە.

3. لە کاتێک دا دەوڵەتێک ، مافی شارەومەندی بە کۆمەڵێک لە خەڵک نەدات و لە خەڵکی وڵاتەکەی خۆی نەزانێت ، لە هەمان کات دا مافی ئەوەی نییە ئەوان بکوژێت ، بیانسوتێنێت یان دەریان بکات.


4. لەکاتێک دا کە زۆربەی وڵاتانی جیهان ، میوان داری ئاوارەکانن کە بە هۆی شەڕ و توند و تیژیەوە هەڵهاتون، زۆر جێی سەرسوڕمانە کە دەوڵەتی میانمار، خەڵکەکەی خوی کە دەیان ساڵە لە ئەو وڵاتە دا دەژین بە بیانوی میانماری نەبون ، بە شێوەی نا مرۆڤانە دەردەکات و دەیانکوژێت.

5. دوای بودایە توند ڕەوەکان نابێت غافڵ ببین لە ڕۆڵی "تکفیریەکان"و "وەهابیەکان". ئەم گروپە کە بە پشتیوانی پارە نەوتیەکانی خەلیجی، نەفرەت لە ئیسلام لەهەموو دونیا بڵاو دەکەنەوە و بە موسوڵمانان، مەسیحی و بودایی و هیچ دینێک ڕەحم ناکەن، ئێستا بە یاری لە ساحەی سەهیونیزم ، بون بە هوی فیتنە لە نێوان موسوڵمانان و بوداییەکان و ڕۆژ بە ڕۆژ ئاگرەکەی بەرز تر و گەورەتر دەکەنەوە.


6. دەوڵەتی ئەمریکا و هێزە زل هێزەکانی دونیا بە بچوک ترین توند و تیژی لە لایەن موسوڵمانە توند رەوەکانەوە ، دەنگیان گوێی دونیا کەڕ دەکات ، بەڵام لە بەرامبەر بە ساڵەها جینوسایدی نامروڤانە لە میانمار بێجگە بێ دەنگی هیچی تر ناکەن و هەندی جار بە ئاشکرا پشتیوانی دەوڵەتی میانمار دەکەن و وەکو هەموو جار بە وتنی وشەو ڕستەی بێ نرخ خۆیان مەشغوڵ دەکەن.


7. لە ئەنجومەنی هاوکاریەکانی ئیسلامی و دەوڵەتە مسوڵمانەکان دوبارە داوا دەکەین کە بە گوشار هاوردنە سەر دەوڵەتی میانمار و ئەنجومەنە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ ، ڕێگری بکەن لە ئەم جینۆسایدە و کۆتایی پێ بهێنن.هەر وەکوو ئەوەی کە «ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئایەتو الله خامنەیی» لە پەیامی حەجی خۆی دا باسی لەوە کرد کە، پشتیوانی لە میلەتی چەوساوی میانمار، ئەرکی وڵاتانی ئیسلامی و پسپۆڕانی سیاسی و دینی و کلتوریە لە دونیای ئیسلام دا.

8. دوای ئەوەی کە هوشیاری دەدەینە دەوڵەتی میانمار لە دەرئەنجامی ئەم کارەیان، هەردو لا باگهێشت دەکەین بە گفت و گۆ و کۆتایی هێنان بە ئەم ئاژاوەیە لە چوارچێوەێ ئەخلاق و یاسا نێودەوڵەتیەکان.

9. هەروەها لە موسوڵمانان و ئازادی خوازانی جیهان داوادەکەین دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان بە گوێی جیهانیان بگەیەنن بە هەر شێوەیەک بێت، شایەد هێشتا ویژدانێک بەخەبەر بێت و ڕێگر بێت لە چەوساندنەوەی مرۆڤەکان بەناوی دینەوە.


الَّذينَ أُخرِجوا مِن دِيارِهِم بِغَيرِ حَقٍّ إِلّا أَن يَقولوا رَبُّنَا الله وَلَولا دَفعُ الله النّاسَ بَعضَهُم بِبَعضٍ لَهُدِّمَت صَوامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَواتٌ وَمَساجِدُ يُذكَرُ فيهَا اسمُ اللَّهِ كَثيرًا وَلَيَنصُرَنَّ الله مَن يَنصُرُهُ إِنَّ الله لَقَوِيٌّ عَزيز. ﴿سوره حج، آیه ۴۰﴾

مەکۆی جیهانی ئەهلی بەیت (ع)
14 شهریور 1396

............................
کۆتایی پەیامی/ 218 ـ 101