پێنج خۆكوژ كه چواریان ژن بوون، له‌سنوری شاری مایدۆغۆری، وڵاتی نه‌یجیریا خۆیان ته‌قانده‌وه‌و به‌هۆیه‌وه 13كه‌س كوژراون و هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: خۆكوژه‌كان دوو هێرشیان ئه‌نجام داوه، له‌هێرشی یه‌كه‌مدا كه زانكۆی مایدۆغۆری كردبووه ئامانج، و كه‌سێك خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌و كارمه‌ندێكیان كوشتووه.
له‌هێرشی دووه‌میشدا، چوار خۆكوژی ژن له‌گوندی زاناری و كالێری سه‌ر به‌شاره‌كه، خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌و 12 كه‌س كوژراون و هه‌شتی دیكه‌ش برینداربوون.
شاری مایدۆغۆری پایته‌ختی ویلایه‌تی بۆرۆنۆ-ی نه‌یجیریا و یه‌كێك له‌و شارانه یه كه زۆرجار رووبه‌ڕووی هێرشه‌كانی بۆكۆحه‌رام ده‌بێته‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی بۆكۆ حه‌رام له مانگی ئاداری 2015 به‌یعه‌تی به ڕێكخراوی داعش داوه، له‌مانگی ئابی ڕابردوو ئه‌بو مه‌سعه‌ب برناوی وه‌كو نوێنه‌ری داعش له ڕۆژئاوای ئه‌فریقیا دیاریكراوه.
بۆكۆ حه‌رام ڕێكخراوێكی ئیسلامی جیهادییه ناوه‌كه‌ی به‌مانای( حه‌رامكردنی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوایی دێت) له ساڵی 2002 دامه‌زراوه له ساڵی 2014 "خه‌لافه‌تی" خۆی له شاری غووزه له باكووری نه‌یجریا راگه‌یاند.
دوای ئه‌وه‌ی به‌یعه‌تیان به داعش-دا بۆكۆحه‌رام ویلایه‌تی رۆژئاوای ئه‌فریقیای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی-یان راگه‌یاند له باكوری نه‌یجیریا.