سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکیدا ئیدانەی تەقینەوەکانی میسری کرد و پشتیوانی و هاوکاری گەلی عێراق بۆ گەلی میسر دەردەبڕێت.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع ابنا: فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی ئاراستەی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر کردووە و ڕایگەیاندوە "به داخ و په‌ژاره‌وه هه‌واڵی ئه‌و په‌لاماری ته‌قینه‌وه‌یه‌ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆمان بیست كه نوێژكه‌رانی بێدیفاعی له كڵێسای (مار جه‌رجیس) له شاری ته‌نتا كردووەته ئامانج و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتووەتەوە".
سەرۆک کۆماری عێراق دەشڵێت "له كاتێكدا بەتوندیی ئه‌م په‌لاماره چه‌په‌ڵه ئیدانه ده‌كه‌ین، هه‌ڵوێستی پشتیوانیی و هاوكاریی گه‌لی عێراق له‌گه‌ڵ گه‌لی میسری برایدا دوپاتده‌كه‌ینه‌وه له به‌گژداچونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی تێرۆر و توندڕه‌وییدا".
وەزارەتی تەندروستی میسر ئەمڕۆ ٩ نیسانی ٢٠١٧ ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانییانی دوو هێرشەکەی ئەمڕۆی میسر گەیشتووەتە ٤٦ کوژراو و ١١٨ بریندار، خانوویەکیش لە نزیک یەکێک لە کڵێسا‌کان ڕووخاوە.
ئەمڕۆ دوو تەقینەوە لە نزیک دوو کڵێسا لە شارەکانی تەنتا و ئەسکەندەرییەی میسر ڕوویدا و داعش‌یش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکان ڕاگەیاند.