AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ابنا24کوردی
سێشەممە

٢٨ شوبات ٢٠١٧

٤:٤٠:١٣ د.ن
814742

ئوسترالیا

هێزە ئەمنیەکان لە ئوسترالیا سرکردەیەکی تێرۆرستی دەسگیر دەکەن

ئوسترالیا، تیرۆریستێكیان ده‌ستگیر كرد، كه‌ هاوكاریی‌ لۆجستیی‌‌و دارایی‌ رێكخراوی‌ داعشی‌ كردوه‌ له‌ عێراق‌و سوریا.

‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئوسترالیا، تیرۆریستێكیان ده‌ستگیر كرد، كه‌ هاوكاریی‌ لۆجستیی‌‌و دارایی‌ رێكخراوی‌ داعشی‌ كردوه‌ له‌ عێراق‌و سوریا.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: مالكۆلم تێرنبۆڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئوسترالیا، دوای‌ ده‌ستگیركردنه‌كه‌ له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ده‌ستگیركردنه‌كه‌ به‌پشتبه‌ستن به‌زانیاریی‌ هه‌واڵگریی‌ ئه‌نجام دراوه‌.

وتیشی‌: تیرۆریسته‌كه‌ كاری‌ بۆ دروستكردنی‌ ئامێرێكی‌ له‌یزه‌ری‌ كردوه‌، كه‌ توانا رادارییه‌كانی‌ داعشی‌ پێش ده‌خست، هاوكات راوێژیشی‌ پێشكه‌ش به‌ داعش كردوه‌، سه‌باره‌ت به‌چۆنێتیی‌ پێشخستنی‌ چه‌ك‌و مووشه‌ك.