AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ابنا 24کردی
سێشەممە

١٤ شوبات ٢٠١٧

٣:٢٨:٥٣ د.ن
811663

حزب اللە لە ئاگربەستی سوریا پشتیوانی دەکات/ ترەمپ ڕواڵەتی ڕاستەقینە و زاڵمانەی ئەمریکای بە هەمان نواند

هەموو ئەم دروانە لە ژێر سەری میدیا عەرەبیەکانە

سەید حەسەن نەسراللە وتی : حزب اللە لە هەر جۆرە بیروکەیەک بۆ کۆتایی هێنان بە خوێن ڕشتن و حەلی سیاسی شەڕ لە سوریا پشتیوانی دەکات و داواکاری ئاگربەست و کۆتایی هێنان به ڕەنجی میلەتی سوریا بەتایبەت ناوچەی فوعیە و کفریا .

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا:سکرتێری گشتی حزب اللە لبنان عەسری دوێنێ لە ڕێوڕەسمی حەوتی کۆچی دوایی شێخ حسین حسن عبید دوای رەت کردنەوەی ئەوتۆمەتانەی که دراوەتە پاڵ حزب اللە و کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ زیاتر کردنی چڕی شەروپێکدادانەکانی سوریا وتی : هەموو ئەم دروانە لە ژێر سەری میدیا عەرەبیەکانە .

حجەالاسلام و المسلمین سەید حەسەن نەسرواللە شێخ عبید لە ئیمانداران و جەهادی نەفس کەرەکان ناودەبات و دوپاتی کردەوە :ئەو هەمیشە و هەموو کات تا ئەخیرەم چرکەکانی ژیانی پشتیوانی لە حزب اللە و ڕیبازەکەی کرد . ئەو تاکیدی کردەوە : شێخ عبید لە نێوڕیزەکانی حزب اللە چەندین بەرپرسایەتی لە ئەستۆ دا بوو ئەو مامۆستایەکی خەتیبی حوسەینی، و رێنمای کەرێکی باش بۆ جیلی نوی لە کۆڵانەکان، مزگەوتەکان، حوسەینیە کان و مەقەڕەکان و..... بوو .

پاشان، سکرتێری گشتی حزب اللە ، شێخ عبیدی بە باوک و برایەکی گەورەتر ناو برد و باسی لە گرنگی ئەو لە دروست کردنی حزب اللە کرد و وتی : ئەم ڕێکخراوە جەهادیە تەنها بە دەستی یەک نەفەرەوە دروست نەکراوە بەڵکوو ئیرادەیە کی بەرزی کۆمەڵیگ ئیمان دار وەکوو شێخ عبیدە و هاوەلە کانیەتی .


سەید حەسەن نەسراللە بە ئاماژە بە دانیشتنەکانی ئاستانە بە بەشداری ئێران ، روسیا و تورکیا و تەوافق لەسەر ئاگربەستی سوریا گوتی :حزب اللە پشگیری هەر جۆرە تەوافقێک دەکات بۆ کۆتایی هینان بە خوێن ڕشتن و حەلس سیاسی سوریا و داواکاری ئاگر بەست و کۆتایی هێنان بە بوهرانی سوریەیە بەتایبەت کفریا و فوعیە .

هەروەها سەید لە ئیدامەی باسەکەی دا وتی : هەموو ئەو شتانەی کە باس لە گۆڕینی کۆمەڵگەی سوریا دەکات و ئێڕان ، دمش و حزب اللە تۆمەتبارن لەسەری دڕۆیەکی ڕون و ئاشکرایە . گروپانێک لە ئتحادیەی عەرەبەوو بچن بۆ سوریا و بە چاوی خۆیان ببینن هیچ گۆڕانکاریەکی نەتەوەیی لە سوریە ڕوی نەداوە و هەمووی درۆیە

ئەندامی شەورای مجمەکی جیهانی ئەهلی بەیت ع ئاماژەشی بەئەوە کرد کە : ئازاد کردنی حەلەب تا بەشێکی زۆری لە هاو دنگ بونی لایەنەکان بۆ ئاشتی و کۆتایی هێنان و حەل و فەسڵی سوریا یارمەتی سوریای یاوە .
سەید حەسەن نسراللە تاکیدی کردەوە :ئازادی حەلەب چەندین پەیامی سیاسی و ئەمنیەتی گەورەی هەبوو و شێواز و ڕواڵەتی سوریا لەگەڵ شەش ساڵی پێشوو دا زور گۆڕاوە . سۆریە لە ژێر مەترسی داگیر کردنی تەواو لە لایەن گروپە تیرۆرستیە کان بوو و ئەمڕۆ ئەو مەترسیە نەماوە و باسی لە پەشیمان بونی تورکیا کرد بەرامبەر هاکاریەکانی داعش .

سەید حەسەن لەگەڵ ئەوەیدا کە وتی باسی ئاوارەکانی سوریا نابێت بگۆڕێت بە تایفەیی و مەزهەبی پاشان وتی :دەبێت لەگەڵ یەک یارمەتی ئاوارەکانی سوری بدەین تاکوو بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان .

و پاشان لە جوابی ئەوەی کە دەڵێن حزب اللە بە هاتنی ترامپ نیگەرانە وتی : چ شتێکی نوێ ڕوی داوە ؟ تەنها باباتێکی گرنگ کە هەیە ئەویش ڕۆشتنی اوبامایە و هاتنی ترامپە کە ڕواڵەتی ڕاستینی ئەمریکای پیشانی هەموان داوە و ئێمە بەم بۆنەیەوە سپاسی دەکەین .

شایەنی باسە ڕێوڕەسمی حەوتەمین ڕۆژی شەهادەتی شێخ حسین حسن عبید ئەندامی شەورایی مەرکەزی حزب اللە لە کۆمگەی کلتوری ئیمامی خومەینی لە شاری بعلبک لە خۆرهەڵاتی لوبنان بەڕێوە چوو و سەید حەسەن نسراللە لە ڕێگەی ڤیدویو کۆنفرانس و شەبەکەی عالەمی المنار بە شێوەی ڕاستەو خۆ بڵاو کرایەوە .

.........................